مردنی پیاوان پێش ئافرەتان ئەگەرێكی بەهێزە

جیهان

04/09/2018‌ 888 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مردنی پیاوان پێش ئافرەتان ئەگەرێكی بەهێزە، ئەوەش بەهۆی جیاوازی لەبونیاتیانەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە بەرانبەر بەلەدایكبوونی ١٠٥ پیاو ١٠٠ ئافرەت لەدایك دەبێت، سەرەڕای ئەوەش لە دە ساڵی كۆتایی سەدەی ٢٠دا لێكۆڵینەوەكان ئەویان دەرخستووە افرەتان تەمەنیان درێژترە، بەڵان هێشتا ماوەی تەمەنی نێوانیان ئەوەندە زۆر نییە لەگەڵ پیاواندا.

لەئەمەریكا پێشبینی ماوەی تەمەنی ئافرەتان 80.1 ساڵە و لە پیاواندا 73.3 ساڵە و جیاوازی ماوەی تەمەنیان تەنها ٦.٧ ساڵە لەكاتێكدا لەفەڕەنسا ٧.٨ ساڵە و لە بەریتانیا ٥.٣ ساڵەو لە چەند وڵاتێكی تر وەك ڕوسیا بە ١٢ ساڵ تەمەی ئافرەتان زیاتر لەپیاوانن، بەڵام هەر یەك لەوڵاتانی هندستان و بەنگلادیش  جیاوازی ماوەی تەمەن لە نێوان پیاوان و ئفرەتاندا تەنیا ٠.٦ ساڵە، كە ئەمەش كەمترین ماوەیە.

درێژی تەمەنی ئافرەتان تەنیا پەیوەندی بەبونییەتی ئافرەتانەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە باری كۆمەڵایەتی هەیە، چونكە لە ئێستادا لەپاڵ كاریگەرییە بونیاتییەكانی ئافرەت كە دوو ئێكسیان هەیە و پیاوان یەك ئێكس و وایان هەیە، كە كاریگەری خۆی بۆ زوو پیر نەبوون ئەمەش وای كردووە خانمان درەنگتر پیرببن و بمرن.

لە پاڵ ئەوەشدا خانمان زیاتر گرنگ بە خۆیان دەدەن و ئەو كارانە ناكەن، كە لە ڕابردوودا دەبووە هۆی زوو مردنیان، كەواتە ئافرەتان دەتوان زیاتر بژین لەپیاوان ئەمەش بە گرنگیدان بە وەرزش و لاشەی خۆیان.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز