نینۆكەكان باری باشی‌و خراپی تەندروستی مرۆڤ ئاشكرادەكەن

جیهان

04/09/2018‌ 1909 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرێك لەئێمە زۆر گرنگی، یاخود سەرنجی تەواوی نینۆكەكانی نییە، كە نینۆكەكان دەتوانن ئاگادارمان بكەنەوە لەباری تەندروستی، چونكە لەكاتی ئاسایدا نینۆكەكان پاك دەكەینەوە، یاخود لەكاتی جوانكاریدا.

لەوانەیە سەرنجی ئەوەتان دابێت، كە نینۆكەكەت ڕەنگی پەمەیەكی كاڵە لەكاتی ئاسایدا، بەڵام لەگەڵ گۆڕانی ڕەنگەكەی بۆ زەرد، یان هەر رۆشاوی و شكاوی و ڕەشبوونی ئاگاداركردنەوەیەكە، كە كێشەیەك لە تەندروستیمان دا هەیە.

نینۆكی سپی
لەكاتێكدا ڕنگی نینۆك دەگۆڕێت بۆ سپی‌و كۆتایی نینۆكەكان زیاتر سپین ئەمە ئەوەمان پێیدەڵێت ئەگەری هەبوونی كێشە لەجگەردا هەیە یەك لەوانە هەوكردنی جگەر. 

بەپێی سەرچاوەی وێب ئێم دی زەرد هەڵگەڕانی نینۆكیش ئاماژە بەكێشەی كەم خوێنی و نەخۆشییەكانی جگەر و نەخۆشییەكانی دڵیش.

هەبوونی نیشانەی ڕەش لە نینۆكەكاندا
ئەم جۆرەی ڕەنگەی نینۆك ئەگەری هەیە بەهۆی كارەوە نینۆكەكەنت توشی ببێت، كە خوێن لە ژێر نینۆكەكانت كۆدەبێتەوە، بەڵام ئەم ڕەنگە ڕەشە ئەگەری هەیە نیشانەی شێرپەنجە بێت ، بۆیە دەبێت بە زوترین كات لێی بكۆڵرێتەوە.

شكان، یاخود دوولەت بوننی نینۆكەكان
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك ئەم جۆرە لە نینۆك ئاماژەیە بۆ كەم چالاكی یاخود سستی پایرۆدی فەرمانی، كە باریكە تییدا غودەی دەرقی كەم چالاكە و ناتوانێت هۆرمۆنی تەواو دروست بكات و هەندێكی تر لە ئاماژەكانی ئەم نەخۆشییە بریتییە لەبێ هێزی و زیادبوونی كێش و ئازاری زۆر لە كاتی سوڕی مانگانەی ئافرەتاندا.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز