كەمی هەناردەی ئێران نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزدەبێتەوە

جیهان

04/09/2018‌ 391 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی دابەزینی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەكان.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 37 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 78.01 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 30 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 70.10 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ماوەیەكە هەناردەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەكانی جیهان رووی لەكەمكردنەوە كردووە، بەهۆی ئەوەی ئەمریكا چەند سزاو گەمارۆیەكی خستووەتە سەر ئەو وڵاتە.

هـ ـ ح