بەهای یەك دۆلاری ئەمەریكی گەیشتە 14 هەزار تمەنی ئێران

جیهان

04/09/2018‌ 2877 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەهای دۆلاری ئەمریكی ئەمڕۆ سێشەممە بەرامبەر بە تمەنی ئێرانی بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆماركرد و  یەك دۆلار گەیشتە 14 هەزار تمەنی ئێرانی.

دوای راگەیاندنی پاكێجی نوێی ئابووری كە چاوەڕوان دەكرا بەهای دۆلاری ئەمریكی داببەزێت لە ئێران، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ یەك دۆلاری ئەمریكی بە 14 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەكرا.

لە كاتێكدا دوێنێ دووشەممە لە بازاڕی ئازاددا یەك دۆلاری ئەمریكی بە 12 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەكرا، ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرزتربووەوە و یەك دۆلار بە 14 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەكرا.

بەهۆی بەرزبوونەوەی لە رادەی بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر تمەنی ئێرانی، حكومەتی ئێران لە میانی گرتنەبەری ژمارەیەك رێوشوێندا لە 10ی نیسانەوە بڕیاری دا بەهای یەك دۆلاری ئەمریكی بە چوار هەزار و 200 تمەن جێگر بكات و مامەڵەكردن بە دراویشی لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو قەدەغەكرد.
ه.م