كچە بێژەرێكی بی بی سی پێش مردنی ماڵئاوایی لەبینەرەكانی دەكات

جیهان

05/09/2018‌ 3580 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كچە بێژەرێكی كەناڵی بی بی سی بەریتانی، ماڵئاوایی لەهاوڕێ‌و بینەرەكانی كرد، ئەوەش پێش مردنی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە.

ئەو ژنە بێژەرەوە ناوی راچێل بلاند (40 ساڵ)،لەرادیۆی "بی بی سی 5" كاری راگەیاندن‌و بێژەری دەكات‌و لەرێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ماڵئاواییەكەی بەهەوادارن‌و بینەران‌و بیسەرانی ناردووە.

ئەو كچە بێژەرە لەنووسینەكەی دەڵێت: ئەمەوێت ئەوەتا پێ‌ بڵێم، كە من چەند رۆژێكی تر دەژیم، سوپاسی هەمووتان دەكەم بۆ هاوكاری‌و سۆزەكانتان لەم ماوەیە.

هەروەها راچێڵ ماڵئایایی كردووەو دەڵێت ماڵئاوایی تان لێدەكەم‌و هیوادارم هەمووتان باش بن، دووبارە ئاڵئاوا.

راچێڵ لەساڵی 2016 تووشی نەخۆشی شێرچەنجەی مەمك بووەو چارەسەری كیمیایشی وەرگرتووە، بەڵام چارەسەرەكەی وەك پێویست نەبووەو لەلایەن پزیشكەكانەوە هەواڵی مردنی پێدراوە.

هـ ـ ح