وێنە.. جوتیارێك بەرێگەیەكی سەیر داوای هاوسەرگیری لەكچێك دەكات

جیهان

05/09/2018‌ 6120 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جوتیارێكی ناوچەیەكی وڵاتی سكۆتلەندا بەشێوەیەكی سەیر داوای هاوسەرگیری لەو كچە كرد، كە ساڵانێكە خۆشی دەوێت.

ئەو جوتارە لەرێگەی نووسین لەسەر جەستەی مانگایەك داوای هاوسەرگیری لەو كچە كردووە، لەبەرانبەردا كچەكەش قبووڵی كردووە.

لەدوای قبووڵكردنی داوای هاوسەرگیرییەكە، ئەو كچە وێنەیەكی مانگاكەی بڵاوكردووەتەوە، كە داوای هاوسەرگیرییەكەی لەسەر بووەو دەستی خۆشی بەبوونی ئەڵقەیەك لەدەستی لەوێنەكە دەركردووە.

وێنەكە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی زۆری دروست كردووەو جوتیارەكەش بەڵێنی داوا، كە لەكاتی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكە مانگەكە بانگهێشت بكات.

هـ ـ ح