سەیركردنەكانی كلینتۆن بۆ ئاریانا گراندی كاردانەوەی دروستكردووە

جیهان

05/09/2018‌ 1485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەیەكی بێڵ كلینتۆن سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا بڵاوبووەتەوە، كە ئەو وێنانە كاردانەوەی دروست كردووە.

وێنەكانی بێڵ كلینتۆن لەكاتی بەشداریكردنی بووە لەمەراسمێك، كە تێدا ئاریانا گراندی گۆڕانبێژی ناوداری ئەمریكی گۆرانی وتووە.

لەوێنەكاندا دەردەكەوێت، كە سەرۆكەكەی پێشووتری ئەمریكا بەشێوەیەكی سەرنجراكێش سەیری قەدو باڵای ئەو هونەرمەندە ئەمریكییە دەكات، هەر ئەوەش بووەتە هۆی كاردانەوە لەتۆڕە كۆمەلایەتییەكان.

كلینیتۆن تەمەنی 72 ساڵەو ئاریانا گراندی-ش تەمەنی 25 ساڵ واش لێكدراوەتەوە، كە سەرۆكەكەی ئەمریكا بەشێوەیەكی سێكسی سەیری ئەو هونەرمەندەی كردووە.

پێشتریش لەساڵی 2017 لەكاتی مەراسیمێك، چەند وێنەیەكی كلینتۆن بڵاوكرایەوە، كە بەهەمان شێوە سەیری ئیفانكا ترامپی كچی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا دەكات.

هـ ـ ح