چاوەڕواننەكراو.. سعودییە بڕیاری كردنەوەی سەنتەرەكانی شێلان لەوڵاتەكەی دەدات

جیهان

05/09/2018‌ 814 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دادگای باڵای سعودییە بەچەند مەرجێكەوە بڕیاری كردنەوەی سەنتەرەكانی شێلانی لەوڵاتەكەیدا، كە ئەوەش وەك هەواڵێكی چاوەڕواننەكراو باسكراوە لەمیدیاكان.


دادگاكە بڕیارەكەی بەشێوەیەكە، كە دەبێت ئەو شوێنانەی ئەو سەنتەرانە دەكەنەوە، ناوەندی گەشتیاری‌و ئوتێلە پێنج‌و چوار ئەستێرەییەكان بن.

هەروەها دەبێت ئەو سەنتەرانە پابەندی كۆمەڵێك رێكاربن، كە لەدواتردا لەناوەندە پەیوەندیدارەكانەوە وەك رێنمایی بۆیان دەردەكرێت.

سعودییە یەكێكە لەو وڵاتانەی رێگە بەكردنەوەی چەند شوێن‌و شتێك نادات، بەڵام بەم دوایانە لەچوارچێوەی چاكسازییەكانی محەمەد بن سەلمانی جێنشین چەند بڕیارێك دراوە، بۆ نموونە كردنەوەی سینەماو رێگەدان بەلێخوڕینی ئۆتۆمبیل لەلایەن ئافرەتانەوە.

هـ ـ ح