ڤیدیۆ.. دزە بەتایبەتمەندییەكانی مۆبایلە نوێیەكەی گوگل دەكرێت

جیهان

05/09/2018‌ 541 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگە ئەلیكترینییەكانی تایبەت بەبواری مۆبایل دزەیان بەتایبەتمەندییەكانی مۆبایلە نوێیەكەی كۆمپانیای گوگڵی ئەمریكی كردووە، كە لەمانگی 12 بڵاودەكرێتەوە.

مۆبایلەكە ناوی "Pixel 3" ، كە شاشەیەكی بەقەبارەی 5.5 بۆس هەیەو "2:1" دیقەی شاشەكەیەتی، لەگەڵ توانای نمایشی (2160х1080) پێكسڵ.

هەروەها تایبەتمەندی "Adreno 630"ی هەیەو رامەكەی 4 گێگابایتەو توانای باترییەكەشی 2915 میللی ئەمپێرە.

هەروەها بڕیارە كۆمپانیاكە هەمان مۆبایلە بەتایبەتمەندی "XL" دروست بكات، كە قەبارەكەی گەورەترەو تایبەتمەندی OLED هەیەو قەبارەكەی 6.2 بۆسەو سیستەمی "Snapdragon 845"، رامەكەی شەش گێگابایتە میمۆرییەكەشی 128 گێڤابایتە.

هـ ـ ح

بەپەلە