بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

05/09/2018‌ 300 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، كە چەند رۆژێكە بە بەردەوامی نرخەكەی بەرز دەبێتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 7 سەنت بەرزبووەتەو هەر بەرمیلێكی بە 69.87 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 6 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە  78.17 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەگەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران هەیە، كە كاریگەری لەسەر هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە داناوەو ئێستا نەوتی كەمتر دەخاتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح