بانكی ناوەندی عێراق یەدەگی زێڕ بۆ 96 تۆن زیاد دەكات

عیراق

05/09/2018‌ 923 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بانكی ناوەندیی عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندیی فەڕەنسا بڕی یەدەگی خۆی لە زێڕ زیاتر دەكات و بۆ 96 تۆن بەرزی دەكاتەوە، لەكاتێكدا بەمدواییە عێراق 6،5 تۆن زێڕی كڕیوە و خستوویەتییە سەر ئەو یەدەگەی پێشتر هەیبووە.

بانكی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، دابەزینی نرخی زێڕی لە جیهاندا قۆستووەتەوە بۆ كڕینی زێڕی زیاتر.

بانكی ناوەندیی عێراق یەدەگی خۆی لە زێڕ زیاتر دەكات و بەو پێیە دەیەوێت پێگەی قایمتر لێ بكات، بانكەكە رایگەیاندووە، یەدەگی خۆی لە زێڕ بە 6،5 تۆن زیاتركردووە و بەو پێیە ئێستا بڕی ئەو زێڕەی وەكو یەدەگ هەیەتی گەیشتووەتە 96 تۆن.

 ئەوەش بەپێی راگەیەندراوی بانكەكە لە چوارچێوەی سیاسەتی بەڕێوەبردنی یەدەگەكان دێت كە بانكی ناوەندیی لەسەری دەڕوات لە هەمەجۆركردنی دەستمایەكانی وەبەرهێنانی خۆی. 

سەرچاوەیەكی رێگەپێدراو لە بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاندووە، بانكەكە دابەزینی نرخی زێڕی لە ئاسی جیهان قۆستووەتەوە بۆ ئەوەی كڕینی بڕی زیاتر لە زێڕ بەجێ بگەیەنێت ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندیی فەڕەنسا.
ه.م

بەپەلە