ڤیدیۆ.. كۆمپانیای سۆنی نمایش بەباشترین مۆبایلی دەكات

عیراق

06/09/2018‌ 645 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی لەپێشەنگای "IFA" نمایش بەمۆبایلە نوێیەكەی دەكات، كە ناوی "XZ3" باشترین مۆبایلی كۆمپانیاكەیە.

مۆبایلەكەی كۆمپانیای سۆنی خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزی هەیە، لەوانە كامێرایەكی هەیە، كە تواناكەی 19 میگاپێكسڵەو توانای وێنەگرتنی بەكوالییەی 4K هەیە.

هەروەها سیستەمی "Super Slow Mo" تێدایەو توانای وێنەگرتنی 960 لەیەك چركەدا، كە ئەوە بەرزترین توانای وێنەگرتنە لەمۆبایلە زیرەكەكانی ئێستا.

شاشەكەی تایبەتمەندی OLED هەیەو قەبارەەكەی 6 بۆساتی "snapdragon-845"، رامەكەی چوار گێگابایتەو باترییەكی بەهێزی هەیە، كە بەشێوەی لاستیكی شەحندەكرێتەوە.

مۆابیلەكە چوار رەنگی هەیە، كە ئەوانیش رەش‌و زیوی‌و سەوزو جەرگی‌و نرخەكەی لەهەشت سەد دۆلارەوە بەرەو سەر دەستپێدەكات.

هـ ـ ح