ڤیدیۆ.. پاشماوەی گۆزەیەكی كۆن لەسەر مەریخ دەدۆزرێتەوە

جیهان

06/09/2018‌ 5624 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆیەك بڵاوبووەتەوە، گوایە پاشماوەی گۆزەیەكی كۆن لەسەر رووی مەریخ دۆزراوەتەوە.

ڤیدیۆكە لەلایەن ناوەندی "یۆفولۆج" بڵاوكراوەتەوە، ئەوەش لەسەر بنەمای وێنەیەك ، كە لەساڵی 2014 لەسەر رووی مەریخ گیراوەو گوایە لەو وێنەیە پاشماوەی گۆزەیەكی كۆن دەركەوتووە.

لەوێنەكەدا دەردەكەوێت ، كە تەنێك هاوشێوەی گۆزە، كە بەدەستی مرۆڤ دروستكراوە بینراوە، وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەردەكەوێت.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە ئەوە نیشاندەری ئەوەیە مرۆڤ لەسەر مەریخ ژیاوەو تائێستاش ناسا لەو بارەوە هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە.

هـ ـ ح