"سامسۆنگ" وادەی ئاشكراكردنی مۆبایلە نوێیەكەی رادەگەیەنێت

جیهان

06/09/2018‌ 905 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "CNBS" وادەی ئاشكراكردنی ئەو مۆبایلە نوێیەی راگەیاند، كە بڕیارە بەم نزیكانە بیخاتە بازاڕەكانی جیهان.

پێگەكە رایگەیاند، مۆبایلە نوێیەكەی كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور ناوی "گالاكسی x" ، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

دۆنگ دجین كۆ بەرێوەبەری جێبەجێكار لەكۆمیانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور بۆ پێگەكە وادەی ئاشكراكردنی "گالاكسی X" راگەیاندووە.

ئەو بەرێوەبەرە جێبەجێكارە ئاشكرایكرد، كە مۆبایلەكە لە تشرینی دووەم لەمساڵدا بڵاودەكرێتەوە، ئەوەش لەشاری سان فرنسیسكۆی ئەمریكی.

مۆبایلەكە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە وەك دۆنگ دجین كو رایگەیاندووە، بەڵام ئامادەنەبووە هیچ وردەكارییەك بخاتەڕوو.

هـ ـ ح