زانایان لەهەوڵی دروستكردنی تۆڕی چاو سەركەوتوو دەبن

جیهان

06/09/2018‌ 898 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیژنەیەكی نێودەوڵەی لەزانایانی زانكۆی تەكساسی ئەمریكی سەركەوتووبوون لەدروستكردنی تۆڕی چاو بۆ مرۆڤ.

ئەو زانایانە بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمەڵێك پزیشكی كۆریای باشوور لەو هەوڵەیان سەركەوتوو بوون، بەوەی تۆڕی دەستكردی چاوی مرۆڤیان دروست كردووە.

تۆڕەكە لەمادەی گرافین دروستكراوەو كە لەتاقیكردنەوەكان سەركەوتنی بەدەستهێناوەو بڕیارە تاقیكردنەوەی زیاتریشی بۆ بكرێت.

ئەو مادەیە لەچاوی ماسی دەرهێنراوە، كە توانای هەیە هاوشێوەی تۆڕی چاوی سروشتی كارەكانی ئەنجامبدات، ئەوەش سەركەوتنێكی گەورەیە لەبواری پزیشكی نەشتەرگەری چاو.

تۆڕی چاو پێكهاتەی ناوەوەی چاوی مرۆڤەو بەتێكچوونی مرۆڤ توانای بینینی لەدەست دەدات، كە زۆرێك لەخەڵكی بەهۆی بەركەوتنەوە ئەو تۆڕەیان لەدەستداوەو پێویستیان بەنەشتەرگەری بۆ چارەسەر هەیە.

هـ ـ ح