زانیاری لەبارەی ئاستی خوێندەواری سەرۆكەكانی روسیا

جیهان

06/09/2018‌ 2698 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند وێنەیەكی ئەرشیفی لەروسیا بڵاوكراونەتەوە، كە تێدا سەرۆكەكانی روسیا دەبینرێن، لەوكاتەی خوێندكار بوون.

جۆزیف ستالین:
لەكەنیسەی ئارۆوزكسییە لەساڵی 1888 دەستی بەخوێندن كردووە، دواتر چووەتە قوتابخانەی كەنیسەی "گۆری" لەجۆرجیا، كە تەمەنی تەنیا 10 ساڵ بووە.

ستالین لەبیركاری زمانی یۆنانی زۆر ئاستی بەرز بووەو خۆشەویستی زۆریشی بۆ شیعری رووسی‌و جۆرجی هەبووەو شارەزای لەو بوارە لەئاستی بەرز بووە.

میخائیل گۆرباچۆف: 
گۆرباچۆف، كە یەكەم سەرۆكی یەكێتی سۆڤێت بوو، لە خوێندنگەی ئابانی سەربازی نیشتمانی خوێندوویەتی، كە لەگەڵ خوێندنەكەی هاوكاری خێزانەكەی لەبواری كشتوكال لەناوچەی ستافرۆبۆڵ كردووە لەروسیا.


بۆریس یلتسین: 
یەكەم سەرۆكی روسیای فیدراڵ بوو، كە لەساڵی 1931 لەخێزانێكی جوتیار لەناوچەی سفیردلۆفسك ، كە لەناوچەی بیرم لەروسیا دەستی بەخوێندن كردووە.

وا باس دەكرێت یلتسین خوێندكارێكی ئاژاوە گێر بووەو چەند جارێك لەخوێندگە دەركراوەو ئاستی خوێندنیشی باش نەبووە.

ڤلادیمێر پوتین:
سەرۆكی ئێستا روسیا لەناوچەی لینینگراد (سان بترسبۆرگ) لەچەند خوێندنگەیەك خوێندوویەتی، كە شارەزایی لەكیمیا هەیە.

هـ ـ ح