نرخی دراوەكان.. نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم بە بەرزی مایەوە

کوردستان

06/09/2018‌ 482 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 121 هەزارو 100 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ پێنج‌ شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 121 هەزارو 100 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی بە بەرزی ماوەتەوە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 140 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 155 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 10 هەزار دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزارو 500 دیناری عێراقییە، كە ماوەیەكە بەردەوام نرخەكەیان روو لەنزمبوونەوە دەكات.

هـ ـ ح