نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی گەورە تۆماردەكات

جیهان

06/09/2018‌ 324 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی گەورەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 1.15 دۆلار بەرێژەی 1.65 % دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی 68.72 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 90 سەنت بەرێژەی 1.15% رووی لەنزمبوونەوە كردووەو هەر بەرمیلێكی بە 77.27 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەزۆربوونی بەرهەمی ئەمریكاوە هەیەو ئەگەریش هەیە هەر بەو هۆیەوە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر دابەزێت.

هـ ـ ح