بازرگانی سلێمانی لەگەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران نیگەرانە

کوردستان

06/09/2018‌ 1034 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سیروان محەمەد سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی سلێمانی رایگەیاند، دڵەراوكێی ‌و نیگەرانی "گەورە"یان هەیە لەمەڕ گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران.

سیروان محەمەد لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە ئەگەر گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران جێبەجێبكرێت‌و دەروازە سنوورییەكانی هەرێم بەڕووی ئەو وڵاتە دابخرێت، ئەوە هەزاران كەس لەهەرێمی كوردستانەوە بێ كار دەبن.

سەرۆكی ژوورە بازرگانییەكانی سلێمانی راشیگەیاند، ئەگەر دەروازە سنوورییەكانی نێوان هەرێم‌و ئێران بەهۆی گەمارۆكانی ئەمریكا دابخرێن، ئەوە بەدڵنیایی زیانێكی زۆر لەبازرگانی سلێمانی دەدات.

سیروان محەمەد جەختیكردووەتەوە، كە سەرەڕای گەمارۆكانی ئەمریكا، پێویستە بازرگانی نێوان سلێمانی‌و ئێران بەردەوامبێت‌و ئەو گەمارۆیانە كاریگەری نەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە ئەمریكا دەستی بەگەمارۆخستە سەر ئێران كردووەو بڕیارە بەم نزیكانە چەند گەمارۆیەكی تریش بخاتە سەر ئەو وڵاتە، ئەوەش بەهۆی خراپی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

هـ ـ ح