كاریگەری‌و زیانەكانی بەكارهێنانی ماكیاژ لەتەمەنی كەم

هەمەڕەنگ

08/09/2018‌ 251 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەئێستادا هەندێك ڕەتیدەكەنەوە بە بێ ماكیژ ماڵەوە بە جێ بهێڵن، كە بەكارهێنانی كەلوپەلەكانی جوانكاری زیانێكی زۆری هەیە بۆ هەرزەكاران.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك ، كە لە بەڕازیل ئەنجامدراوە لە %٤٥ خانمان توشبوون بەنەخشی پێست بەهۆی بە كارهێنانی ماكیاژەوە بووە.

لەبەر ئەوەی هەرزەكاران لەئێستادا لە پێگەشتوان زیاتر ماكیاژ بەكاردەهێنن ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەكانی پێست و زیپكە، كە لەوانەیە چەندین مانگ تا ساڵ بخایەنێت بۆ چاكبوونەوە.

هەروەها بەهۆی ئەوەی كەلەپولەلی جوانكاری زۆرێك لە ماددە كیمیاییەكانی تێدایە، لێكۆڵەران دەڵێن كاریگەری هەیە لەسەر هۆرمۆنەكان و لەبەر ئەوەی هۆرمۆن لەهەرزەكاراندا لەگەشەكردندایە ئەو ماددە كیمییانەش كاریگەری دەكەنە سەر هاوسەنگی جەستەو دەبێتە هۆی نەزۆكی‌و شێرپەنەی پێست.

بەكارهێنانی كەلوپەلی جوانكاری بەڕێژەیەكی زۆر كاریگەری زیان بەخش لەسەر پێست هەیە، بۆیە دەبێت بە ڕێژەیەكی كەمتر بەكار بهێنرێت و لە دوای بەكارهێنانی بەشێوەیەكی باش ڕووخسار پاكبكرێتەوە بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز