دڵەڕاوكێ‌و نیگەرانی یەكێكە لەنەخۆشە دەروونییەكان

هەمەڕەنگ

08/09/2018‌ 408 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دڵەراوكێ‌ ، یان نیگەرانی ئەو نەخۆشییە دەروونییەیە، كە پەرێشانی لەڕادەبەدەری بەدواوە دێت، كە تێكچوونی هەڵسووكەوتیشی لێكەوێتەوە.

لەئامارێكدا ، كە لەئەریكا بڵاوكراوەتەوە، دەریخستووە لە ٪۱٨  پێگەیشتوان لەئەمەریكا بە لایەنی كەمەوە یەكێك لەجۆرەكانی نەخۆشی نیگەرانیان هەیە، كە ئەوەش ئامارێكی بەرزە.

جۆرەكانی نیگەرای، یاخوود دڵەدراوكێ:
دڵەڕاوكێ بەشێوەیەكی گشتی ، كە نیگەرانییەكی لە ڕادەبەدەر بۆ هەموو ئەو شتانەی، كە ڕۆژاانە ڕوودەدات، لە كاتێكدا فشار و نیگەرای كەم شتێكی زۆر ئاساییە، بەڵكو بەشێكیشە لە ژیای ڕۆژانەی مرۆڤەكان.

ئەگۆرۆفۆبیا، یاخوود ترسی لە ڕادەبەدەر لە قەڕەباڵەغی، یان شوێنی گشتی، كە ئەو كەسانەی ئەزموونی ئەم جۆرە لە داڵەڕاوكێی دەبن هەمیشە دەتۆقن، یاخود دەترسن لەوەی نەتوانن لەو قەرەباڵەغییە ڕزگاریان بێت‌و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو كەسانە ماڵەوە بەهیچ جۆرێك بەجێنەهێڵن.

نیگەران دەربارەی كۆمەڵگە ئەمەش جۆرێكی ترە لەم نەخۆشییە دەروونییە، كە نیگەرانی لە ڕادەبەدەرە لە حوكم، یاخود چاودێریكردنی كۆمەڵگە بۆ سەركەسەكان و ئەم جۆرەش لەنیگەرانی، كە بەهۆی ترس لە كۆمەڵگەوە دروست دەبێت كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ژیان و كار و خوێندنی كەسەكە بە شێوەیەكی زۆر خراپ.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز