مایكل مۆر فیلمی جیاوازییەكانی نێوان هیتلەرو ترامپ بەرهەمدەهێنێت

هەمەڕەنگ

08/09/2018‌ 369 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەرهێنەری ئەمریكی مایكڵ مۆر، جیاوازییەكانی نێوان دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكاو ئەدۆڵف هیتلەری سەرۆكی نازییەكانی ئەڵمانیا دەكات.

مایكڵ مۆر لەمیانی فیلمێكی دۆكۆمێنتاری نوێ‌ بەناوی "فەهرنهایت 11/9" ئەو جیازییەی خستووەتە روو، كە ئێستا لەسینەماكانی ئەمریكا نمایشدەكرێت.

لەفیلمەكەدا باسی سەركەوتنەكانی دۆناڵد ترامپ لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەساڵی 2016 دەكات، لەگەڵ سەركەوتنەكانی ئەدۆڵف هیلتەر لە سییەكانی سەدەی رابردوو.

ئەو دەرهێنەرە لەبارەی فیلمەكەی دەڵێت: ویستوومە تەواوی خاڵە هاوبەش‌و جیاوازەكانی دۆناڵد ترامپ‌و ئەدۆڵف هیلتەر بخەمەروو، كە پێم وایە لەو كارەش سەركەوتوو بووم.

هـ ـ ح