لیندسی لۆهان دوورگەیەكی گەشتیاری لەدوبەی دروست دەكات

هەمەڕەنگ

08/09/2018‌ 532 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیندسی لۆهانی هونەرمەندی ئەمریكی ئاشكرایكرد، كە كار بۆ دروستكردنی دوورگەیەكی گەشتیاری لەدوبەی ئیمارات دەكات.

لیندسی لۆهان لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" وێنەیەكی بڵاویكردووەتەوە، كە دیزاینی ئەو دوورگەیەیە، دەیەوێت لەدوبەی دروستی بكات‌و ناوی دوورگەكەش "لیندسی لاند"، كە لەنزیك شاری "دیزنی لاند"ە.

لیندسی لۆهان تەمەنی 32 ساڵەو بەم دوایانەش لەناوچەی میكۆنۆسی یۆنان، دوورگەیەكی تری كڕی، كە یەكێكە لەهونەرمەندە دیاریەكانی ئەمریكا.

ئەو هونەرمەندە چەند مانگێك لەمەوپێش باسی لەو بیرۆكەیەی كرد، كە بەنیازە دوورگەیەكی گەشتیاری لەدوبەی دروست بكات، بۆ ئەوەی لەو بوارە سەرمایەكەی زیاتر بكات.

هـ ـ ح