نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی جیهان بەجێگیری مایەوە

جیهان

08/09/2018‌ 354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ بەجێگیری مایەوە، كە نرخەكەی لەكاتی كردنەوە، لەچاو رۆژی رابردوو گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كە سەرەڕای ئەوەی بەرهەمی ئەمریكا رووی لەكەمبوونەوە كردووە، بەڵام نرخی نەوت لەبازاڕەكانی نرخەكەی جێگیر بووە.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، كە لەكۆتا مامەڵەكان نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە هەر بەرمیلێكی بە 67.75 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەروەها ئاژانسەكە بڵاویكردەوە، نرخی نەوتی برێنتی جیهانیش لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی بە 76.83 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوەو گۆڕانێكی ئەوتۆ لەنرخەكەی رووی نەداوە.

ئەمە لەكاتێكدایە لەچەند رۆژی رابردوو بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكا لەهەفتەی رابردوو نرخی نەوت دابەزینێكی زۆری بەخۆوە بینی، بەشێوەیەك بەرێژەی 3% بەهاكەی لەدەستدا.

هـ ـ ح