شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، كە یانەی بەرشەلۆنە چاودێری ئەستێرەیەكی یانەی ئایدهۆڤنی هۆڵەندی دەكات.
رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ"ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت جیرۆین زۆیتی گۆڵپارێزی یانەی ئایدهۆڤن بكرێت.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەو گۆڵپارێزە بكاتە جێگرەوەی یاسبر سیلسینی گۆڵپارێزی ئێستای ، كە دەیەوێت لەیانەكەی بڕوات.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر یانەی ئایدهۆڤن گرێبەستی زویتی بۆ ماوەی دوو ساڵی تر نوێكردەوە، كە ماوەی گرێبەستەكەی تا ساڵی 2021 دەبێت.
زۆیت خاوەنی توانایەكی بەرزە لەگۆڵپارێزیو بەو هۆیەشەوە بەرشەلۆنە دەیەوێت لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی بكرێت.
هـ ـ ح