شارپرێس:
ماوریسۆ ساری راهێنەری چێلسی رەتیکردەوە بیری لە جێهێشتنی یانە نوێیەکەى
کردبێتەوەو هیواشی خواست رۆژێک لە رۆژان بگەرێتەوە ناپۆلی.
لە چاوپێکەوتنێکدا ماوریسۆ ساری ئیتالی و راهێنەری نوێی یانەى چێلسی رایگەیاند
"هیوادارم بۆ ماوەیەکی زۆر لە ئینگلتەرا و بەتایبەت لە چێلسی کاری
راهێنەرایەتی بکەم".
ماوریسۆ ساری ئاماژەی بەوەشدا "چێڵسی یانەیەکی دڵگیرە و خاوەنی
هاندەرێکی زۆرە و ئیدارەیەکی بەهێزیشی هەیە".
ساری هیواشى خواستووە "رۆژێک لە رۆژان بتوانێت بگەرێتەوە بۆ ناپۆلی و سوپاسی
دی لۆریسی سەرۆکی یانەکەشی کرد کە هەلی کارکردنی لەوێ پێداوە".
ڕاهێنەرەکە وتوشیەتی "ئەو کاتەی لەپۆستی ڕاهێنەرایەتی ناپۆلی لابراوم لە شاشەی تیڤییەکانەوە بینیومە و بەفەرمی ئاگاداریان نەکردومەتەوە.
هـ ـ ر