شارپرێس:
دوای تێکچونی پەیوەندییەکانی پۆگبا و مۆرینیۆی راهێنەر هەریەکە لە یانەکانی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆسیش ئامادەن گرێبەستی لەگەڵ ئیمزابکەن.
رۆژنامەکانی ئینگلتەرا ڕایانگەیاندوە "ئیدارەى مانچستەر یونایتد
گفتوگۆکانی لەگەڵ پۆگباى فەرەنسی و یاریزانی یانەکەیان وەستاندوە".
رۆژنامەکانی ئینگلتەرا ئاماژە بەوەش داوە "ئیدارەى مان یو دەیەوێت
ناکۆکییەکانی نێوان پۆگبا و مۆرینیۆ چارەسەر بکەن پێش ئەوەى گرێبەستێک بۆ بەردەوام
بون پێشکەشی پۆگبا بکەن".
هـ ـ ر