نهێنی پشت لەملكردنی ئەڵقەی "مس" لەلایەن ئافرەتانی ئەفریقی

جیهان

09/09/2018‌ 1601 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەڵقەی مل وەك سیمبولی جوانی بۆ ماوەیەكی زۆر  هەژمار كراوە و هێشتا لە كاتی ئێستاشدا ئافرەتان لە ملی دەكەن.

مێژووی ئەڵقەی مل دەگەرێتەوە بۆ سەدەی ١١، هەرچۆنێك بێت هێشتا بەتەواوی هۆكاری بەكارهێنانی نەزانراوە. یەكێك لەگەورەترین ئەفسانەكەان ئەوەیە، كە خەڵكی دێهاتەكان بەكاریان هێناوە بۆ خۆپاراستن لەهێرشی پڵنگ، كە زۆربەی هێرشەكانی پڵنگ بۆ مل بووە. 

هۆكارێكی دیكە ئەوەیە كە ئافرەتاكان لەملیان كردووە بۆ ئەوەی سەنجڕاكێش دەرنەكەون لەلایەن پیاوی هۆزەكانی دیكەوە.

لەنێو هۆزێكی ئەفەریقی، كە بە ندێبێل ناسراوە، ئافرەتانی ئەو هۆزە ئەو جۆرە ئەڵقەیە لە ‌قاچ و دەستیش دەكەن. 

وەك خۆیان دەڵێن پۆشینی نیشانەی دڵسۆزی ئافرەتەكە دەردەخات هاوژینەكەی. تەنها كاتیك گیان لەدەست دەدات لا دەبرێت. 

مێیەكان لە تەمەنی ٥ ساڵانەوە ئەم ئەڵقەیە لەمل دەكەن، كە لە مل كردنی ئەم ئەڵقیە ئاسان نییە هەمووكات، كە لە مس دروست كراوەو لە سەرەتادا كێشی دەگاتە چوار نیو پاوەند، پاشان لەگەڵ تێپەڕبوونی كات ئەڵقەكان زیاد دەكرێت. هەندێ حاڵەتدا ئەڵقەكان دەگۆڕن و ئەڵقەی ئەستور تر  دەخرێتە شوێنیان.

بەشێوەیەكی باوەڕپێنەكراو ملی كەسەكان درێژتر نابێت، ڕاستە وادەردەكەوێت، كە ملیان درێژ تر بێت بەڵام ئەوە مانای وا نیسە كە ئێسكی ملیان بكشێت. بەڵكو ئەنجامی ئەویە كە هێز و كێشی ئەو ئەڵقانە وا دەكات كە پەستان بخاتە سەر مل. لە ڕاستیدا بۆیە لە مناڵییەوە ئەم ئەڵقیە لە مل دەكەن چونكە ئێسكەكە نەرمترو بە ئاسان تر دەكرێت.

ئەمە تەنها كاریگەری لەسەر مل نابێت بەڵكو كاریگەری لەسەر قەفەزەی سنگیش دەبێت بە جۆریك كە ٤٥ پلە شوێنەكەی دەگۆڕێت لەو شوێنەی كە تیایدایە. كە زیانیكی گەورە بە شان دەگەیەنێت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل