پەیداكردنی پارە بەرێگەی سەرنجڕاكێش.. نامۆترین ئیشكانی جیهان

جیهان

09/09/2018‌ 1181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك منداڵ بووین هەمیشە پرسیارێكمان لا دروست دەبوو كە وای دەكرد دایك وباوكمان زەردەخەنەیان دەكرد ، پرسیارەكە ئەوە بوو، كە ئایا ئێشیك هەیە پەیوەندی بە خەوەوە هەبێت؟

لێرەدا لیستی هەندێك لەو ئیشە سەیرو سەمەرانە دەخەینە ڕوو، كە باوەڕپێنەكراوە

پاڵنەرێكی لێهاتوو
وەك دەزانین خەڵكی یابان زۆر كاردەكەن و دەیانەوێت زوو بگەنە سەر كارەكانیان ، بۆیە لە كاتی سەركەوتن بۆ سەر شەمندەفەر، چەندین كارمەند هەن، كە پاڵ خەڵكەكانەوە دەنێن بۆ ئەوەی بچنە ناو شەمەندەفەرەكەوە.

وەستان لە ڕیزدا
لە وڵاتی یابان كاتێك خەڵكەكان دەچنە ڕیزەوە و دەبینن ڕیزەكان دورو درێژە ، ئەوا هیچ كێشەیەك ڕووبەڕوویان نابێتەوە ، چونكە چەند كەسانیك هەن دەتوانن ئەم كارەیان بۆ بكەن ، ئەویش بە وەستان لەڕیزدا لە بەرانبەر بەدست هێنانی بڕێك پارە.

خەوتن و پارە وەرگرتن:
كاتێك ئەمە دەبیستیت ئەوا سەرت دەسورمێت ئەویش بەوەی كە  لە ڕاستیدا ئیشێك هەیە كە پەیوەندی بە خەوتنەوە هەبێت و پارە وەربگریت، ئەویش كاتێك زاناكان  توێژینەوە لەسەر خەوتن دەكات ئەوا ،پارە دەدەن بە چەند كەسێك كە بخەون بۆ ئەو توێژینەوانە.

 بۆنكردنی بنباڵ 
لەوانەیە ئەم هەواڵە سەرسامت بكات ، بەڵام لە ڕاستی دا كارێك هەیە كە چەند كارمەندێك هەن بۆ بەدەست هێنانی بڕیك پارە بۆین بنباڵی خەڵك دەكەن ، بۆ ئەوەی بە تەندروست بمێنەوە

پشكنینی ئاو بە خلیسكینە
لاوێك بە ناوی جاك كە لە مەلەوانگا ئیشێكی پێ سپێردراوە كە بەسەر خلیسكێنەكانی ئاودا مەلە بكات بۆ ئەوەی دڵنیابێت لە پارزراوی خلیسكێنەكان ، بۆ ڕوو نەدانی ڕووداوی نەخوازراو.

پشكننەری جێندەری مریشیك
كەسیك هەیە تەنها ئیشی ئەوەیە كە پشكنین بۆ جێندەی جوچك بكەن كە ئایا نێرە یاخود مێیە.

لە باوەشگرێكی لێهاتوو
لە وڵاتی یابان كاتێك لە هاوڕێكەت جیا دەبیتەوە ئەوا نیگەران نابیت چونكە دەتوانیت پارە بدەیت بە كەسێك كە كارەكەی لە ئامێزگرتنە و دڵدانەوەیەتی.

تێست كردنی خواردنی ئاژەڵ
ئەوەی ئەم كارە دەكات دەبێت زۆر ئاژەڵی خۆش بوێت یاخود ئارەزوی خواردنی سەیر بكات.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل