بۆگبا میسی بە باشتر لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەزانێت

وەرزش

09/09/2018‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید لۆنێل میسی بە باشتر لەكریستیانۆ رۆناڵدۆ دەزانێت.

رۆژنامەی "میرۆر"ی بەریتانی بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەوەی بۆگبا لیۆنێل میسی بە باشتر لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەزانێت، بۆیە دەیەوێت روو لەیانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بكات، نەك یۆڤانتۆس.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەئێستادا بۆگبا پەیوەندی لەگەڵ یانەكەی باش نییەو ئەگەر هەیە لەوەرزەكانی گواستنەوەی داهاتوو ریزی یانەی مانچستەر یونایتید بەجێبهێڵێت.

پێشتر بۆگبا ئەوەی راگەیاندبوو، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی میسی لەیارییەكان پێشكەشی كردووە، حەزی لەیاری تۆپی پێ كردووە.

هـ ـ ح