تەمەنی دڵ كلیلە بۆ توشبوون بەنەخۆشی جەڵدەی

هەمەڕەنگ

09/09/2018‌ 353 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەك لە وڵاتی بەڕیتانیا ئەنجامدرا بۆ ئەو كەسانەی، كە تەمەنیان لە ۳۰ ساڵ بەرەو ژوورە بۆ زانینی تەمەنی دڵ، یان بۆ دۆزینەوەی پەیوەندی نێوان تەمەنی دڵ و ئەو نەخۆشییانەی، كە توشی دڵ دەبێت وەك جەڵدە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە، زۆربەی ئەو كەسانەی تووشی جەڵدەی دڵ دەبن تەمەنیان لە ۷۵ ساڵ كەمترەو دەتوانرێت لەو كاتەدا ڕێگری لێبكرێت و تەندروستی دڵ باشتر بكرێت.

شێوازی ژیانێكی ناتەندروست ئەگەی توشبوون بەجەڵدەی دڵ زیاد دەكات بە تایبەت لە ناو گەنجاندا ، هەروەها ئەو كەسانەی واز لە جگەرەكێشان دەهێنن ئەگەری هەیە ڕاستەوخۆ توشی جەڵدەی دڵ ببن.

هاوكات توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، نەخۆشی قەڵەوی و ڕێجیمێكی ناتەندروست و بەرزی فشاری خوێن هۆكاری مەترسیدارن بۆ توش بوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.

لەگەڵ ئەوەش زۆربەی ئەو كەسانەی پشكنین بۆ تەمەنی دڵیان ئەنجام دەدەن لە جیهاندا ئەنجامەكەی بەشێوەیەكە، كە تەمەنی دڵیان لە تەمەنی ڕاستەقینەیەن زۆرترە، كە ئەمەش مەترسی جەڵدە زیاتر دەكات لەسەر تەندروستی دڵی كەسەكان.

لە وڵاتی بەڕیتانیا زیاتر لە 48 هەزار كەس بەهۆی جەڵدەی دڵەوە مردوون ‌و دەتوانین لە ڕێگەی وەرزشكردن و كەمكردنەوەی خواردنەوە كحولیەكان و ڕێكخستن و شێوازی خەو تەندروستی دڵ بپارێزین .

وەرگێڕان: هێڤار عومەر

بەپەلە