سرینا ولیامز ناوبژیوانی یارییەكەی بەڕەگەز پەرست ناوبرد

وەرزش

09/09/2018‌ 351 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە یارییەكانی ئەمریكا بۆ تێنسی سەر زەوی ، سرینا ویڵیامز بەنایۆمی ئۆساكا دۆڕاو ناوبژیوانی یارییەكەی بەرەگەز پەرست وەسفكرد.

ولیامزی تەمەن ٣٦ ساڵ لەڕۆژی شەممە ٦-٢ ،٦-٤ بە نایۆمی ئۆساكا  دۆڕا، ئەم خانمە یارییەكەی  لە دەست دا بە هۆی سەرپێچیەوە لەسێ یاری جیاوازدا، یەكەم سەرپێچی درا بەویڵیامز لە لایەن ناوبژیوان كارلۆس ڕامۆس، كە پێشتر چەند ڕێنمایەكی دابوو بە ویڵیامز و ئەم خانمەش پێی وتبوو "پێم باشترە بدۆڕێم وەك لەوەی فێڵ بكەم".

وڵیامز چەند جارێك جەختی لەسەر ئەوەكردەوە ، ڕێنمایی وەرنەگرتووە، چونكە ئەو فێڵ ناكات و وتیشی بەناوبژیوانەكە 'چۆن دەتوانیت وا بكەی تۆ داوای لێبوردنێك قەرزاری منی، من هەرگیز لەژیانمدا فێڵم نەكردوە".

هەر بە هۆی ئەوەشەوە دووەم سەرپێچی وەردەگرێت و وڵیامز بەردەوام دەبێت لە قسەكانی و دەڵێت: تۆ هێرش دەكەیتە سەر كەسایەتیم، هەتا لە ژیانیدا بیت هەرگیز نابیتە نابژیوان لەمەیدانی من"و سێیەم سەرپێچیش بەهۆی ئەوەوە بوو، كە ناوبژیوانەكەی بە " دز" ناوبرد، كە ئەمەش ڕاستەخۆ بووە هۆی دۆڕانی لە یارییەكەدا و خاڵەتەكە ڕاستەوخۆ درا با نایۆمی ئۆساكا.

دوا بە دوای ئەمەش وڵیامز نابژیوانەكەی بەوە تۆمەتباركرد، ڕگەز پەرستە هەر لە بەر ئەوەی، كە پیاوە، بۆیە ئەم كارە دەكەت و وتیشی "پیاوان لەدەروە لەوە خراپتر دەكەن لەبەر ئەوەی من ئافرەتم".

وەرگێڕان: جوانە عەزیز