یاریزانێكی ئینگلتەرا تووشی پێكانێكی مەترسیدار دەبێت

وەرزش

09/09/2018‌ 208 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا رایگەیاند، كە پێكانی یاریزانی هەڵبژاردەكەی  لۆك شاو مەترسیدارە.

لۆك شاو لەیاری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەبەرانبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی پێكان هات، كە یارییەكە بەدوو گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك لەسوودی ئەوەی دووەمیان كۆتایی هات.

پێكانەكەی شاو لەسەریدایەو ئەوەش بەهۆی ئەو بەركەوتنە قوسەی لەگەڵ بەرگریكاری ئیسپانی دانی كارڤاخال لەدەقەی 53 ی یارییەكە تووشی هات.

بەهۆی ئەو پێكانەوە شاو پێكانەوە زەبر بەر سەری كەوتووەو هەر شەوی رابردوو لەكاتی یارییەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

هـ ـ ح