ئەمریكی دی خیا بە باشترین گۆڵپارێزی جیهان دەزانێت

وەرزش

09/09/2018‌ 236 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لویس ئەنریكی ئیسپانی‌و راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەكەی بە باشترین گۆڵپارێزی جیهان دەزانێت.

لویس ئەنریكی لەمیانی لێدوانێك رایگەیاند، كە دی خیای گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا باشترین گۆڵپارێزی جیهانە، بەتایبەتی ئەو ئاستەی لەیارییەكان پێشكەشی دەكات.

لویس ئەنریكی، راشیگەیاند "من زۆر دڵخۆشم بەو ئاستەی دی خیا پێشكەشی دەكات‌و دڵنیام لەداهاتوو ئاستی زیاتریش بەرز دەبێتەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە شەوی رابردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بووەوەو یارییەكەی بەدوو گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك بردەوە، كە دی خیا لەیارییەكە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد.

هـ ـ ح