پیاوان كەمتر لەئافرەتان قسە دەربارەی كێشە دەرونییەكانیان دەكەن

هەمەڕەنگ

09/09/2018‌ 393 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیاوان كەمتر لە ئافرەتان قسە دەربارەی كێشە دەرونییەكانیان دەكەن‌و ئەوەش ئەگەری زیاتری خۆكوشتنیان هەیە. 

ئەو پیاوانەی، كە ئیش دەكەن، یاخود تەمەنیان نیوەی ڕۆشتووە ئەگەری زیاتریان هەیە هەست بە تەنیایی بكەن و پێیان وایە قسەكردن دەربارەی كێشە دەرونییەكانیان نیشانەی لاوازیە و پییان باشترە، كە خۆیان لە و كێشانە ڕزگار بكەن بەخواردنەوەی كحول و ماددەی بێهۆشكەر وەك لەوەی بجنە لای دكتۆری دەرونی، یاخود باسی كێشەكانیان یان بكەن.

دكتۆر گرانت بلاشكی دەڵێت: "ژمارەی ئەو پیاوانەی، كە  بە خۆكوشتن دەمرن سێ جار زیاترە لەو پایوانەی بەكارەساتی ئۆتۆمبیل دەمرن".

ئەو پێشی وایە هەبوونی كێشەی رەگەزی لە نێو كۆمەڵگەدا زیاتر ژیانی پیاوان زیاتر سەختر دەكات، چونكە كۆمەلگە فشار دەخاتە سەریان، كە زیاتر پیاوانە دەر بكەوە و یاسای ڕەگەزی زیاتر بەسەر پیاواندا دەسەپێنێت، كە گریان و قسەكردن دەربارە كێشە دەرونییەكان كاری خانمانە نەك پیاوان، ئەمەش زیانێكی زۆر بە پیاوان دەگەیەنێت.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز