رامۆس پشتگیری مۆدریج دەكات

وەرزش

09/09/2018‌ 263 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید پشتگیری لۆكا مۆدریچی كرواتی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید دەكات.

سێرجیۆ رامۆس بۆ وەرگرتنی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان پشتگیری پشتگیری لۆكا مۆدریچ دەكات‌و رایگەیاند، ئەو یاریزانە شیاوی ئەوەیە بە باشترین یاریزانی جیهان دیاریبكرێت.

ئەو یاریزان ئیسپانییە راشیگەیاند، مۆدریچ یاریزانێكی بەتوانایەو لەجیهاندا كەم یاریزانە هەیە وەك ئەو ئاست پێشكەش بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، مۆدریچ یەكێكە لەو یاریزانانەی، كە كاندیدە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان، ئەوەش لەگەڵ یاریزانان كریستیانۆ رۆناڵدۆو محەمەد سەلاح.

هـ ـ ح

بەپەلە