دیلپۆترۆ و جۆكۆڤیچ گەیشتنە یاری كۆتایی پاڵەوانییەتی ئەمریكای كراوە

وەرزش

09/09/2018‌ 174 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەریەك لە تێنسزانی ئەرژەنتینی، مارتن دیلپۆترۆ و و تێنسزانی سڕبی، نۆڤاك جۆكۆڤیچ خۆیان گەیاندە یاری كۆتایی دوایین پاڵەوانییەتی گراند سلامی ئەم وەرزە 'پاڵەوانییەتی ئەمریكای كراوە' بۆ تێنسی سەر زەوی لەسەر ئاستی پیاوان.

هەریەك لە یاریزانی تێنسی سەر زەوی ئەرژەنتینی، مارتن دیلپۆترۆ و و تێنسزانی سڕبی، نۆڤاك جۆكۆڤیچ خۆیان گەیاندە یاری كۆتایی دوایین پاڵەوانییەتی گراند سلامی ئەم وەرزە پاڵەوانییەتی ئەمریكای كراوە، بۆ تێنسی سەر زەوی لەسەر ئاستی پیاوان.

دیلپۆترۆ لە یاری پێش كۆتایی پاڵەوانییەتی ئەمریكای كراوە بۆ تێنسی سەرزەوی رووبەڕووی تێنسزانی ئیسپانی، رافایل نادال بووەوە. 

بەهۆی هەستكردن بە ئازاری چۆكی، نادالی ئیسپانی لە ناوەڕاستی یارییەكە كشانەوەی خۆی راگەیاند و بەم شێوەیەش خوان مارتن دیلپۆترۆی ئەرژەنتینی گەیشتە یاری كۆتایی پاڵەوانییەتییەكە.

لە لایەكی دیكەوە تێنسزانی سڕبی، نۆڤاك جۆكۆڤیچ بە بردنەوەی لە كەی نیشیكۆری-ی یابانی بە ئەنجامی سێ كۆمەڵەی بێ بەرامبەر كە ئەنجامی كۆمەڵەكان ٦-٣ ، ٦-٤و ٦-٢ بوو خۆی گەیاندە هەمان قۆناغ.
ه.م