ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئیمباپی بگوازێتەوە ڕیزکانی

وەرزش

09/09/2018‌ 170 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 گۆڤارێکی وەرزشی ڕایگەیاندوە "ریاڵ مەدرید هەوڵی داوە بۆ گواستنەوەی ئیمباپی".


ئەمڕۆ یەکشەممە گۆڤارى دۆن باڵۆنى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە "نیمار دا سیلڤاى بەڕازیلى دواى ئەوەى بڕیاریدا ئەم وەرزەش لە پاریس سان جێرماندا بمێنێتەوە، یاریزانەکە بیر لەوە دەکاتەوە هاوینى داهاتوو یانە پاریسیەکە بەجێبهێڵێت".


گۆڤاری دۆنباڵۆن  ئاماژەى بەوە کردووە "دواى ئەوەى ریاڵ مەدرید نیازى نیمارى زانیوە، ئێستا یانەى شاهانە لە جێگەى هێرشبەرە بەڕازیلیەکە روو لە کڕینى کیلیان ئیمباپى فەڕەنسى هێرشبەرى پاریس سان جێرمان دەدات".


ئیمباپى ١٩ ساڵ و نیمارى ٢٦ ساڵ، لە هاوینى ٢٠١٧دا لە مۆناکۆ و بەرشەلۆنەوە پەیوەندییان بە پاریس سان جێرمانەوە کرد.


هـ ـ ر