ریزبەندی نایابترین‌و سەرنجراكێشترین ڕێستۆرانتەكانی جیهان

جیهان

10/09/2018‌ 946 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكردن: جوانە عەزیز
لەزۆربەی شارە گەشتیاری‌و گەورەكانی جیهان ژمارەیەكی زۆر رێستۆرانت هەیە، بەڵام مەرج نییە هەموو ئەو رێستۆرانتانە نایاب بن.

كۆمەڵێك ناوەندی گەشتیاری نایابترین رێستۆرانتەكانیان دیاریكردووە، كە ناوبانگی گەورەیان لەسەر ئاستی جیهان هەیەو بەم شێوەیە ریزبەندی كراون.

گرۆتا پالازیسی لەئیتالیا  

ئەگیول دو میدی لەفەڕەنسا، كە بە دیمەنێكی سروشتی جوانی شاخەكان دەورە دراوە. 

دەتوانیت ناخواردنەكەت لەگەڵ زەڕافەكاندا بەش بكەیت لە ڕێستۆرانتی جیراف مانۆر لەكینیا.

دەتوانیت نان بخۆیت لەقووڵایی ٥ مەتر لە ئاودا لەڕێستۆرانتی ئیسا ئەندێرێسا لەماڵدیف لە باشووری ئاسیا.

گرین دراگۆن لەنیوزلاندا نایابترین شوێنی بۆ خواردنەوە.

ڕێستۆرانتی ئەشكەوتی عەلی باربور لەكینیا، كە كەشێكی مێژوویی بەژەمەكەت دەدات.

لەفینلاندا رێستۆرانتی سنەوكاسل، كە كەلوپەلەكانی لەبەفر دروست كراوە و بە بەفر دەورەدراوە.

لەئەمەریكا دەتوانیت نان بخۆیت لەكاتێكدا سەیری فلیمی كۆن دەكەیت لەرێستۆرانتی سیەتەر.