كەیڵی جێنەر شێوازێكی پۆشینی جل لەكیم كارداشیان وەردەگرێت

هەمەڕەنگ

10/09/2018‌ 3261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەیڵی جێنەر شێوازێكی پۆشینی جل لەخۆشكە گەورەكەی كیم كارداشیان  وەردەگرێت.

كەیڵی ٢١ ساڵ بەیەكێك لەشێوە بەناوبەنگەكەی كیم كارداشیانی خوشكییەوە دەردەكەوێت، كە بەوەرگرتنی ئامۆژگاری لەكیم كارداشیان كەیڵی بەعەزییەكی پەمەیی، كە جوانی لەش و لاری دەرخستبوو، لەگەڵ باڕوكەیەكی زەرد لەئێوارە خوانێك، كە ئاهەنگ دەگێڕێن بەهۆی براندە تازەكەی كانیای وێست بۆ جلوبەرگی وەرزشی دەركەوتووە.

كەیڵی، كە نمایشكاری براندی چەنكی نیو فالكۆنەو لە پێشتردا كەیڵی كانیای نیگەران كردبوو بەهۆی ئەوەی كاری نمایشكاری بۆ ڕكابەرەكەی براندی پاما دەكرد و كانیای لەتویتەر بەلێنیدا، كە هەرگیز ئەمە دووبارە نابێتەوەو وتیشی: لە ٪١٠٠٠ كەیڵی هەرگیز كار بۆ پاما ناكات‌و خێزانە و هەر كار بۆ خێزانەكەشی دەكات.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز