چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ هەڵامەت‌و سەرمابوون‌و حەساسێت

جیهان

10/09/2018‌ 1459 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك هەست بەئازاری قوڕگت دەكەیت، یاخود پژمەت هەیە یان هەست بەلاواز بون دەكەیت، چۆن دەتوانی جیای بكەیتەوە، كە ئایا تووشی هەڵامەت بوی، یاخود سەرمات بووە، یاخود حەساسێتت هەیە، چونكە سێ حاڵەتی جیاوازن، كە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، كە پێویستە بەپێی زانینی حاڵەتەكە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت ‌و ئەگەر حاڵەتەكەت بۆ جیاكرایەوە بەئاسانی دەتوانی چارەسەری بكەی واتە، گرنگە بتوانی لەو كاتەدا حاڵەتەكەت دەستنیشان بكەیت.

ئەو حاڵەتانە زۆر كات پێویست بەوەرگرتنی دەرمانی پزیشكی ناكات، چونكە كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندروستیت، هەروەها توشبوون بەهەر یەكێك لەم نەخۆشییانە ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر سیستەمی هەناسەدان دەبێت‌و زۆر كات وا دەكات هەناسەدان قورستر بێت.

سەرما بوون و هەڵامەت لەڕێگەی چەند ڤایرۆسێكی جیاوازەوە توشی مرۆڤ دەبێت ، نیشانەكانی سەرمابوون و هەڵامەت زۆر نزیكن لەیەكەوە بەجۆرێك كاتێك كەسێك تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت بە شێوەیەكی بەردەوام ئاو بەلووتیدا دێتە خوارەوە، هەروەها كۆكەو ئازاری قوڕگی دەبێت و لووتگیران ڕودەدات . 

هەروەها هەڵامەت هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و بوونی تایەكی زۆر بۆ ماوەی 3 بۆ چ 4 ڕۆژ و سەرئێشەی لەگەڵدایە و كەسی تووشبوو زۆر هەست بە مانوێتی و شەكەتی دەكات.

حەساسێت جیاوازە، چونكە لەڕێگەی ڤایرۆسەوە توشی مرۆڤ نابێت ، چەند جۆرێكی جیاوازی هەیە و بەپێی كەسەكان دەگۆڕێت ‌و بەگوێری شتەكانی چواردەور دەگۆڕێت واتە زۆر كەس بەكۆمەڵێك لە شتەكانی دەوروبەر حەساسێتی هەیە وە كەسێكی تر وانییە .

حەساسێت كاریگەری لەسەر سیستمی بەرگری لەش دروست دەكات و خانەكانی لوت ئازار دەدات و یەكەمین نیشانەشی بریتییە لەهەناسە توندی و كاریگەری زۆرە لە سیستەمی هەناسەدان دەكات.

یەكێكی تر لە نیشانەكانی حەساسێت ، خورانی قورگ و چاو ،هەوەها بونی ئاو لە چاودا، كە ئەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دانێت‌و ناتوانێت هەست بەئارامی بكات.

وەرگێڕان: هێڤار عومەر