چۆنییەتی هەڵسوكەوت لەگەڵ منداڵان لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ خوێندنگە

جیهان

10/09/2018‌ 599 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دروست بوونی نیگەرانی و دڵەڕاوكێ لە لایەن منداڵانەوە بۆ دەستپێكردنی ساڵێكی نوێی خوێندن دیاردەیەكی باوە زۆرجار ئەمەش بە ئاسایی دەبینرێت. 

سروشتی هەندێك لە منداڵان وایە، كە زیاتر هەست بە نیگەرانی دەكەن و وادەكەن لە لایەن دایك و باوكانەوە بە نائاسایی مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت یاخود دڵیان بشكێنن.

دڵەڕاوكێی منداڵان لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ خوێندنگە زۆر جار بەهۆی فشاری دەرونییانەوە دروست دەبێت، كە لێكۆڵینەوە سایكۆلۆجیەكان ئەوەیان سەلماندووە، یاخود زۆر جار بەهۆی نیگەرانیان لەبارودۆخی خوێندنگە و خوێندكارانی هاوڕێیان.

گواستنەوەی منداڵ لە خوێندنگەیەكەوە بۆ خوێندنگەیەكی تر و هۆكارەكانی هاتوچۆكردنی منداڵەكەت كاریگەریان لەسەر دەرونی منداڵ هەیە، بۆیە زیاتر هەست بەنیگەرانی دەكەن لەكاتی هاتنەوەی ساڵێكی نوێی خوێندن.

پێویستە لەسەر دایك و باوكان، كە هەمیشە هاندەری منداڵەكانیان بن و بە هێواشی مامەڵەیان لەگەڵ بكەن و پێویستە دڵنیایی بدەن بەمنداڵەكان و وایان لێ بكەن، كە تامەزرۆبن بۆ خوێندنی ساڵێكی نوێ بەجۆرێك منداڵەكان تێبگەیەنن و هەوڵیان لەگەڵ بدەن، كە ئەوان, دەتوانن بابەتی نوێ فێر ببن و هاوڕێ و مامۆستای نوێ بناسن.

بە یارمەتیدانی زیاتر لە لایەن دایك و باوكانەوەو بوونی پەیوەندی لەگەر مامۆستاو خوێندنگەكەی دەتوانن ئەو دڵەڕاوكێ و بێزاریەی منداڵان كەم بكەنەوە و كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكەن, بەهەبوونی چالاكی و ڤیستیڤاڵەكان لە خوێندنگەكاندا خوێندكار زیاتر پەرۆش دەكات بۆ خوێندن.
 
وەرگێڕان: هێڤار عومەر