بۆگبا چارەنووسی خۆی بەهەڵواسراوی دەهێڵێتەوە

وەرزش

10/09/2018‌ 162 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی چارەنووسی خۆی لەیانەكەی بەهەڵسواسراوی هێشتەوە.

پۆڵ بۆگبا لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی "TFI"ی فەرەنسی دانی بەوەدا نا، كە كێشەی لەگەڵ خۆزێ‌ مۆرینیۆی پرتوگالی‌و راهێنەری یانەكەی هەیە.

پۆڵ بۆگبا رایگەیاند، كە چەند كێشەیەك لەنێوان من‌و مۆرینیۆ هەیە، بەڵام لەیانەكە هەردووكمان یەك ئامانجمان هەیە، كە ئەویش بردنەوەیە.

لەبارەی چارەنووسی خۆی ‌و چوونی بۆ یانەی بەرشەلۆنە بۆگبا رایگەیاند، هەمیشە ویستوومە درێسی بەرشەلۆنە بپۆشم، بەڵام من هێشتا لەمانچستەرم‌و ئەوەی لەبارەی چوونم بۆ یانە كەتەلۆنییەكە باس دەكرێت تەنیا دەنگۆیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە هەیە، كە پۆڵ بۆگبا لەیانەكەی دڵخۆش نییەو لەوەزری گواستنەوەی زستانەیی روو لەیانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەكات.

هـ ـ ح