خۆپیشاندانەكانی بەسرە كاریگەری لەسەر هەناردەی نەوتی عێراق كردووە

عیراق

10/09/2018‌ 651 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خۆپیشاندان‌و توندوتیژییەكانی شاری بەسرە، كاریگەری لەسەر بەرهەمهێنان‌و هەناردەی نەوتی عێراق هەبووە.

جەبار عەلی حسێن لعێبی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، كە خۆپیشاندان‌و توندوتیژییەكانی شاری بەسرە كاریگەری لەسەر بەرهەمهێنان‌و هەناردەی نەوت هەبووەو رێژەكەی كەمكردووەتەوە.

جەبار لعێبی راشیگەیاند، ژمارەی كاریگەرییەكە دیارنییەو دواتر لەرێژەی هەناردەی مانگانە ئەو كاریگەرییە بەوردی دەردەكەوێت‌و بۆ رای گشتی ئاشكرادەكرێت.

چەند رۆژێكە خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی لەشاری بەسرە بەرێوەدەچێت، كە خۆپیشاندان‌و ناڕەزاییەكان توندوتیژی لێكەوتووەتەوەو بەهۆیەوە بینای چەندین بارەگای حیزبی‌و حكومی سووتاون.

وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەش كرد، جگە لەوەی هەناردەی نەوت كەمیكردووە، بەڵام كاردەكەن بۆ ئەوەی هەناردەكە ئاسایی بكەنەوەو ئاشكراشیكرد، توانیویانە بەرهەمهێنانی حەفتا حەزار بەرمیل نەوت لەپارێگای سەڵاحەدین زیاد بكەن.

هـ ـ ح

بەپەلە