زەیدان بڕیار لەچارەنووسی خۆی دەدات

وەرزش

10/09/2018‌ 229 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاری لەچارەنووسی خۆی لەبواری راهێناندا.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە زەیدان رایگەیاندووە، بەم نزیكانە دەگەڕێمەوە بواری راهێنەرایەتی، چونكە ئەوە كارو پیشەی منە لەئێستادا.

زەیدان ناوی هیچ یانەو هەڵبژاردەیەكی نەهێناوە، كە دەبێتە راهێنەری‌و دەنگۆ هەیە، پەیوەندی بەیانەی مانچستەر یونایتیدەوە دەكات‌و دەبێتە راهێنەری ئەو یانەیە، بەڵام لەو بارەوە هیچ قسەیەكی نەكردووە.

زەیدان ماوەی دوو وەرز راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بوو، لەكۆتایی وەرزی رابردوو دەستبەرداری پۆستی راهێنەرایەتی یانە مەدریدییەكە بوو.

هـ ـ ح