ویلیان باس لەراستی دەنگۆی چوونی بۆ بەرشەلۆنە دەكات

وەرزش

10/09/2018‌ 184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ویلیان دا سیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی چیڵسی، باسی لەراستی دەنگۆكانی چوونی بۆ یانەی بەرشەلۆنە لەوەرزی گواستنەوەی هاوینەیی كرد.

ویلیان، لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە دەنگۆیەكی زۆر هەبوو من پەیوەندی بەیانەی بەرشەلۆنەوە دەكەم، بەڵام بەهیچ شێوەیەك بیرم لەوە نەكردووەتەوە، یانەی چیڵسی جێبهێڵم.

ئەو یاریزانە بەرازیلییە راشیگەیاند، من دەمەوێت بۆ ماوەیەكی زۆر لەیانەی چیڵسی بمێنمەوە، چونكە زۆر دڵخۆشم لەیانەی چیڵسی.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەوەرزی گواستنەوەی هاوینەیی دەنگۆیەكی زۆر هەبوو یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی كڕینی ویلیان دەدات، كە یانەی چیڵسی ئامادەنەبوو گفتوگۆ لەسەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە بكات.

هـ ـ ح