ریاڵ مەدرید گرنگی بەتواناكانی یاریزانێكی ریاڵ مەدرید دەدات

وەرزش

10/09/2018‌ 212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، كە یانەی ریاڵ مەدرید گرنگی بەتواناكانی یاریزانێكی یانەی ناپۆلی دەدات.

پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی بڵاویكردەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانی پۆڵەندی‌و یانەی ناپۆلی پیۆتر زیلینسكی دەدات.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، زیلینسكی لەهێڵی ناوەندی یاری دەكات‌و بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەیارییەكان پێشكەشی دەكات لەوەرزی گواستنەوەی داهاتوو بیكڕێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەو یاریزانە پۆڵەندییە تا ساڵی 2021 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ناپۆلی هەیەو یانە ئیتالییەكەش ئامادەنییە ئەو یاریزانە بفرۆشێت.

هـ ـ ح