سێ‌ یانەی ئەوروپی گرنگی بەتواناكانی یاریزانێكی ئایندهۆڤن دەدەن

وەرزش

10/09/2018‌ 196 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێ‌ یانەی ئەوروپی گرنگی بەتواناكانی یاریزانێكی یانەی پی ئێس ڤی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی دەدەن، كە لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

ئەو یاریزانەی یانە ئەوروپییەكان گرنگی بەتواناكانی دەدەن یاریزانی مەكسیكی هیرفینج لۆزانۆیە، كە توانا بەرزەكەی وایكردووە، ئەو یانانە بەچڕی هەوڵی كڕینی بدەن.

پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی بڵاویكردەوە، كە یانەكانی بوروسیا دۆرتموندی ئەڵمانی‌و ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی‌و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گرنگی بەتواناكانی ئەو یاریزانە مەكسیكییە دەدەن.

لۆزانۆ تەمەنی 23 ساڵەو لەگەڵ هەڵبژاردەی مەكسیكیش لەیارییەكانی مۆندیال ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد، كە یانە هۆڵەندییەكە ئامادە نییە دەستبەرداری تواناكانی ببێت.

هـ ـ ح