15 خولەك مانەوەی رۆژانە لە ژێر تیشكی خۆر پێویستی مرۆڤ بۆ ڤیتامین D دابین دەكات

هەمەڕەنگ

10/09/2018‌ 758 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پزیشكێكی زانكۆی گوڵهانە رایگەیاند، رۆژانە مانەوە لە ژێر تیشكی خۆردا بۆ ماوەی 15 خولەك، پێویستی ڤیتامین D بۆ لەش دەستەبەر دەبێت.

ئەلبیر سونماز، پزیشكی و ئەكادیمیست لە زانكۆی گوڵهانە، رایدەگەیەنێت، رۆژانە مانەوە لەژێر تیشكی خۆردا بۆ ماوەی 15 خولەك، پێویستی ڤیتامین D بۆ لەش دەستەبەر دەبێت.

سونماز بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاند، كۆئەندامی بەرگری پێویستی بە نوێكردنەوەی خانە لەش و پڕۆسەی چالاكی خۆراك لە لەشی مرۆڤ ھەیە.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەكرد، ڤیتامین D، كاریگەری گەورەی لەسەر پێكھێنانی چڕی ئێسكەكان ھەیە، كەمی ئەو ڤیتامینە كاریگەری خراپ لەسەر ئێسكەكان دروست دەكات.

ئەلبیر سونماز راشیگەیاندووە، كەمی ڤیتامین D كاریگەری گەورە لەسەر چەند لایەنێك لەشی مرۆڤ دروست دەكات لەوانە، گەشەكردنی شێرپەنجە، نەخۆشی شەكرە لە جۆری یەكەم، نەخۆشییەكانی كۆئەندامی بەرگری.

ئەو پسپۆڕە ھەروەھا ئاماژە بەوە دەكات، كە كەمی ڤیتامین D دەبێتە ھۆی ئەوەی مرۆڤ ھەست بە تەمبەڵی و ماندووبوون بكات و ھاوسەنگیش لەدەست بدات، ئەمەش وێرای ئەوەی كە لەوانە كۆئەندامی ماسولكە پەك بخات.
ه.م