شارپرێس:
كلۆد ماكه‌لیلی یاریزانی پێشووی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ڕایگه‌یاند، ڕۆیشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كاریگه‌ریی بۆسه‌ر یانه‌كه نه‌بووه‌و ریاڵ مه‌درید هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی.
ماكه‌لیلی به‌ڕۆژنامه‌ی لیكیب-ی فه‌ره‌نسی ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی ڕۆناڵدۆ له‌ڕیاڵ مه‌درید ڕۆیشت، یانه‌كه هه‌روه‌ك خۆیه‌تی، ڕۆیشتن‌و ده‌ركه‌وتنی ڕوخساری نوێ، شتێكی ئاساییه له‌بواری وه‌رزشدا.
ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی ڕیاڵ مه‌درید پێی وایه، پاش ئه‌وه‌ی كه یانه‌ی شاهانه سێ جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێناوه، ده‌بێت پلان‌و ستراتیژی خۆی بگۆڕێت.
كلۆد ماكه‌لیلی له‌نێوان ساڵانی 2000 تا 2003 له‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاریكرد، كه له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌ودا زێدان‌و ڕائول‌و ده‌یڤید بێكهام له‌یانه‌كه یارییان ده‌كرد.
ڕ . ج